فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌کانی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراق به ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ڕه‌وشی ئاسایش له به‌غدا، به‌ره‌وپێشچوونێکی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆ تیایدا زۆر که‌مه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید ڕۆژی پێنج شه‌ممه له به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کرد. ده‌رباره‌ی قسه‌کانی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا هه‌یه، ئه‌بی زه‌ید گوتی قسه‌کانی به شێوه‌یه‌كی نادروست لێکدراونه‌ته‌وه و ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه که‌وا عێراق له ڕوودانی شه‌ڕی ناوخۆ نزیک بۆته‌وه.
له ئاکامی ڕووداوه توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی 2 که‌س و ته‌قینه‌وه‌ی باکوری به‌عقوبه‌ی پایته‌خت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 پۆلیس کوژراون.