ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌نده‌نوسیا که دوو که‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات که‌وا ئه‌و نه‌خۆشیه له نێو مرۆڤدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌م ئاژانسه ته‌ندروستییه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوکرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی گومانکرا له‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو گروپێک که‌سی ناوچه‌ی سیکێلێت له جاڤای خۆرئاوا له ئه‌نده‌نوسیا هه‌یه.
له‌و ناوچه‌یه‌دا، سێ حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه پشت ڕاستکرایه‌وه و دووان له تووشبووه‌کان گیانیان له ده‌ستدا. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌سی دیکه‌ش گومانیان لێ ده‌کرێت که‌وا ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌بێت. ئه‌م حاڵه‌تی قوربانیانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان په‌یدا کرد که‌وا ڤایرۆسی H5N1 گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و به ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له قوربانیه‌کان خزمی ئه‌و که‌سانه بوون که به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی ئه ڤایرۆسه له نێو مرۆڤدا نیشان ناده‌ن و یاخود ده‌ریبخات که ڤایرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاسانتر له باڵنده‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
ئاژانسی ناوبراو گوتیشی وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی ناوچه‌ی سیکێلێت له کۆتایی مانگی شه‌شی ڕابردوودا ڕوویدا بێت، دوای ئه‌وه‌ی مریشکه‌کانی بازاڕێکی ده‌ره‌وه تێکه‌ڵی باڵنده و په‌ڵه‌وه‌ڕه‌کانی ناوخۆی ئه‌و ناوچه‌یه بوون. ڕێکخراوی WHO ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌و گوندییانه له کاتی گواستنه‌وه‌ی باڵنده‌کانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که، نه‌خۆشییه‌که‌یان تووش بووبێت.