سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای خواست فشـار بخاته سه‌ر ئیسرائیل تا كۆتایی به گه‌مارۆدانی وڵاته‌كه‌ی بهێـنـێـت.
فوئاد سه‌نیوره ده‌ڵێت له دوای یه‌ك مانـگی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانێت كاری زیاتر بۆ یارمه‌تیدانی لوبنان بكات.
ئیسرائیل ده‌ڵێت گه‌مارۆدانه‌كه‌ی بۆ لوبنان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازه‌كانی ئاشتی پارێـزی نێوده‌وڵه‌تی له باشوری لوبنان و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت و به درێـژایی سـنووری سوریا بڵاو ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، وه‌لید ئه‌لموعه‌لم، له هێـلسـنكی به هاوشانده فینله‌ندیـیه‌كه‌ی (ئیرككی تیومیویا) گوت ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ربازانی ئاشـتی پارێز له لوبنان بڵاوبـبنه‌وه ئه‌وا سوریا سـنووری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته داده‌خات.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه و له پاریس سه‌رۆك وه‌زیری فه‌ره‌نسی دۆمینیك دی ڤیلێـپـین گوتی فه‌ره‌نسـا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی ئاشتی پارێز كۆمه‌كی زیاتری لوبنان بكات، به‌ڵام كاتێـك بارودۆخه‌كه له ئارادابێت.
شـایانی باسه له سه‌ره‌تادا فه‌ره‌نسـا پـێـشـبینی ده‌كرد به هێزێـك به‌شداری بكات كه له 2 هه‌زار سه‌رباز كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام پاشـان ئه‌و هێزه‌ی بۆ 200 سه‌رباز كه‌مـكرده‌وه.
چه‌ند وڵاتێـكی ئه‌وروپی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان ئاماده‌نین هێزی زه‌مینی بـنێرن تا ئه‌و كاته‌ی ڕێسـاكانی به‌ره‌نگاری ڕوون نه‌بێت و سه‌ربازه‌كانی ئاشتی پارێز بتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.