وه‌زیری به‌رگری لوبنان ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نێـك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاگربه‌ست بـشـكێنێـت وه‌ك خاین داده‌نرێت و به‌شـێوه‌یه‌كی توند سه‌ودای له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌لیاس ئه‌لموڕ ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سـێـك موشـه‌ك بـگرێـته ئیسرائیل ئه‌وه بـیانوو ده‌داته ده‌سـت ده‌وڵه‌تی جوله‌كه هێرش بكاته سه‌ر لوبنان. گوتوشـیه‌تی پـێـشـێـلكارانی ئاگربه‌ست ده‌سـتگیر ده‌كرێن و دادگایـیكردنیشـیان له دادگای له‌شـكریدا ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری لوبنان ڕاسـته‌وخۆ ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی به حزبوڵـڵا نه‌گوت كه بۆ زیاتر له مانـگێـك شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كرد، به‌ر له‌و ئاگربه‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـشـتیوانی ده‌كات و له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا كه‌وته كاره‌وه.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه فوئاد سه‌نیوره سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان سه‌ردانی ده‌وروبه‌ری باشوری به‌یروتی كرد كه به قورسی بۆردومان كرابوو، وه به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و وێرانـكاریـیه‌ی ده‌بینرێت، ئه‌وه نیشـان ده‌دات كه ئیسرائیل تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه له میانه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا.
كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆژی شه‌ممه گوتی ئه‌و زۆر نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـه‌ی ئیسرائیل كه كاتێـكی زووتری ئه‌و ڕۆژه كردبوویه سه‌ر نزیـك شاری به‌علبه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبناندا، وه به پـێشـێـلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی ناوزه‌ندكرد كه ڕۆژی دووشه‌ممه چووه قوناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه.