كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی پـلان داده‌نێت بۆ خێرایی كردن له سه‌پاندنی سزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا ئه‌گه‌ر هه‌تا كۆتایی ئه‌م مانگه له ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم شـكستی هێنا.
بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیكۆڵاس بێرن ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی فـشـار ده‌خات تا له سه‌ره‌تای مانـگی نۆوه سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنن.
پـێـشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تـكرده‌وه كه داوا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات تا 31 ی مانگی هه‌شت چالاكیـیه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابگرێت.
به‌رپـرسـانی به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن ئه‌وان دڵـنیان له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م نیمچه سزایه‌ك ده‌سه‌پـێنێت، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت و بلۆكـكردنی سه‌رمایه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئێرانی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی پـێـیان وایه ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.