هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌سـتی به هه‌ڵمه‌تێـكی بانگه‌شه‌ی بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ژێر ناوی عێراقێـكی تردا كردووه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كورده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن جیاوازی له نێوان كوردستانی ئۆقره و ئارام له‌گه‌ڵ به‌شـه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا بخه‌نه ڕوو.
كۆمپـانیای گه‌شه‌پـێدانی كوردسـتان له‌م دوایـیانه‌دا بانـگه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكردۆته‌وه، ده‌ڵێت:
" ئایاعێراقه‌كه‌ی ترتان دیوه؟ شـوێنێـكی نایاب و كه‌یف و خۆشـیـیه. ئه‌و شـوێنه له بواری هێزی ئاسایشه‌وه خاوه‌ن ئه‌زمون بووه. كه‌متر له 200 سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی لـێـیه عه‌ره‌ب و كورد و ڕۆژئاوایـیه‌كان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه سه‌یران. به‌خێربێن بۆ كوردسـتانی عێراق."
ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، به‌ڵام سـاكاره و ده‌ڵێت باكوری عێراق بۆ سه‌ردان جێـگای سه‌لامه‌ته و جوانه. ڕه‌نـگه هه‌تا ئێسـتا خه‌ڵكی ئاسایی ڕۆژئاوا بۆ پـشوودان نه‌چووبنه كوردسـتان، به‌ڵام عێراقـیـیه‌كان ئه‌و كاره‌یان كردووه.
له تاڤـگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ عێراقـیـیه‌كان وه‌ك داوود لوقمان له هه‌موو شـوێنێـكی وڵاته‌كه دێن بۆ ئه‌وه‌ی چـێژ له ئاوی فـێـنك وه‌ربگرن و هه‌ست به ئاسایش بكه‌ن.
لوقمان ده‌ڵێت ئێره‌م پـێـخۆشه، زۆر جوانه، ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئاسته‌نگه‌ی شـوێنی ژیانمان وای لێـكردین بڕیار بده‌ین لـێره بـمێـنینه‌وه.
كوردسـتان خاكێـكی خاوه‌ن كێ‌و و ڕووبار و تاڤـگه‌ی جوانه. هه‌روه‌ها به‌شـێـكی زۆری كوردسـتانی عێراق به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ڕه‌وشێ پڕ کێشاوی باشـوری وڵات وه‌ك په‌نایه‌كی ئارامی لێـهاتووه. له‌وه‌ته‌ی ڕووخانی سه‌دام حسێنه‌وه وه‌ك شـوێنێـكی نوێی لێـهاتووه و له بواری گه‌شتـوگوزاردا په‌ره‌ی به خۆوه دیوه.
مه‌هدی ڕه‌مه‌زان كه له نزیـك كانیـیه‌كدا چادرێکی هه‌ڵـدابوو ده‌ڵێت:
خۆی له پاش ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس ڕێـگه به عه‌ره‌ب درا به ئازادانه له كوردستان گه‌شـتیاری خۆیان بكه‌ن و پـێشـوازیشـیان لێ ده‌كرێت و ده‌پارێزرێن. ده‌شـڵێت له سـاڵی پاره‌وه گه‌لـێـك خه‌ڵـك هاتوونه‌ته ئێره و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نیش لێره ده‌مێنه‌وه، ئه‌وان ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تیـیان پـێـخۆشه.
ئێـسـتا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی سه‌ردانی شـوێنه گه‌شتـوگوزاریـیه‌كان ده‌كه‌ن له خه‌ڵـكی خۆجێـین و زۆربه‌یان داهاتێـكی ئه‌وتۆیان نیـیه. به‌ڵام دۆگلاس لایتن ده‌ڵێت ئه‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
لایتن هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكیـیه كه له‌سه‌ر پـرۆژه‌كانی په‌ره‌پـێدان له كوردسـتانی عێراق بۆ ماوه‌ی لایه‌نی كه‌م 15 سـاڵ كاری كردووه. ناوبراو ئێسـتا به‌رپـرسـی كۆمپانیای په‌ره‌پـێدانی كوردسـتانه. هه‌روه‌ها دڵـنیایه كه به پـێی كات و وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه، كوردسـتان ده‌بێته شـوێنێـكی گه‌وره‌ی گه‌شـتوگوزاری نێوده‌وڵه‌تی.
دۆگلاس لایتن ده‌شڵێت ئێمه سه‌رئه‌نجام توانای په‌ره‌پـێدانی هاوینه‌هه‌وارمان له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه بۆ نمونه به‌فره خلیسـكه‌یه كه له زۆربه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستـدا نیـیه. هه‌روه‌ها كه‌ڵه‌كی سه‌ر ئاو. هه‌موو جۆره یاریـیه‌كانی سه‌ر ئاو. كوردسـتان وڵاتی ئاوه.
دۆگلاس لایتن ده‌شڵێت په‌ره‌پـێدان و ئاشتی پـێویسـته پـێش ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه ئه‌وپه‌ڕی كاریـگه‌ری خۆی به كرده‌وه نیشـان بدات. به‌ڵام ده‌شـڵێت هه‌ركه‌سـێـك خوازیاری وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه بێت له بواری گه‌شـتوگوزاری له كوردسـتاندا، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، له‌وانه‌یه ئه‌مه خاكی هه‌ل و ده‌رفه‌ت بێت.