له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێن به‌ڵـگه‌یان پـێـیه كه توندڕه‌وه شـیعه‌كان چه‌ك و
مه‌شـق و ڕاهێنانیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت. به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ولیه‌م كڵادوێـڵ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئه‌وه ڕوون نیـیه كه ئایا حكومه‌تی ئێران په‌یوه‌ندیـیه‌كی ڕاسـته‌وخۆی به زیادبوونی توندوتیژیـیه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه یان نا.
باڵـیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد ئێرانی تاوانباركردووه به هاندانی میلیتانه شـیعه‌كان له عێراق كه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو تۆڵه‌یه‌ك بۆ هێرشی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر حزبوڵـڵا له لوبنان.
شـایانی باسه ئێران كه زۆرینه‌ی شـیعه‌یه پـشـتیوان و كۆمه‌ك به‌خشـێـكی سه‌ره‌كی حزبوڵـڵایه و په‌یوه‌ندیـیه‌كی نزیـكی هه‌یه له‌گه‌ڵ شـیعه‌كانی عێراقدا.