نووسـینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی له به‌یانـنامه‌یه‌كیدا ڕایـگه‌یاندوه كه بڕیار دراوه نووسـینگه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان (په‌كه‌كه) له به‌غدای پایته‌ختی عێراق دابخرێت و ڕێـگایان پـێ نه‌درێت هیچ جۆره چالاكیـیه‌ك ئه‌نجام بده‌ن. له به‌یانـنامه‌یه‌كدا هاتووه كه سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕاگه‌یاندووه كه په‌كه‌كه هه‌موو نووسـینگه و چالاكیـیه‌كانی له عێراق ڕاده‌گیرێت.
هاوكارمان جانی دیلان سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـسـتی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.