هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیل له كاروانێـكی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیـیان و هێزه‌كانی ئاسایش
له باشوری لوبنان ده‌دات، به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراو و برینداربوون.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل فه‌رمانی ده‌سـتپـێـكردنی هێرشی به‌ربڵاوی به له‌شـكره‌كه‌ی له دژی میلیشـیاكانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان داوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌واڵه‌كه‌ی پـشـتڕاست كردۆته‌وه و ده‌شـڵێت هێرشی زه‌مینی ئیسرائیلی له باشوری لوبنان واتای به‌لاوه‌نانی هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كان بۆ قه‌یرانه‌كه ناگه‌یه‌نێت.
هاوكات لـێـپـرسـراوان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل به دانوستـاندنه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاگربه‌سـتێـك كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پـشـتـگیری لێ ده‌كرێت خۆشـحاڵ نه‌بووه.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و له لایه‌كی تره‌وه فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل خولێـكی نوێی هێرشی ئاسمانیـیان له دژی لوبنان ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وام ناوچه‌ی باشور و ده‌وروبه‌ری به‌یروت و هه‌روه‌ها چه‌ند ئامانجێـكی دیكه‌ی گروپی حزبوڵـڵا له نزیك سـنووری سوریا ده‌كوتنه‌وه. سه‌رچاوه‌كانی پـزیشـكی لوبنانی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی لوبنان به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 18 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات لـێـپـرسـراوانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشـیان كردۆته سه‌ر پـردێـك له نزیـك سـنووری ڕۆژهه‌ڵات له دۆڵی بیقاع و له هه‌مان كاتدا هێرشـیان كردۆته سه‌ر شـاڕێی نزیـك شـاری به‌علبه‌ك.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن له ناوچه‌ی ضاحیـیه‌ی به‌یروت كه قه‌ڵای به‌هێزی گروپـی حزبوڵـڵایه له ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو كاتژمێردا به‌لایه‌نی كه‌م 20 ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه.
هاوكات ته‌له‌فیزیۆنی گروپی حزبوڵـڵا وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌كدارانی كه‌شـتیـیه‌كی پاسه‌وانانی گه‌ڕۆكیان له نزیك شـاری صوڕی لوبنانی تێـكشـكاندووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌تـكرده‌وه.