هه‌رچه‌نده بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا له ئێران ده‌كات تا كۆتایی مانـگی
هه‌شت كرداره هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابگرێت، به‌ڵام دانوستانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێرانی عه‌لی لاریجانی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی كه‌ی به پـێـویستی بزانێت په‌ره به چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی ده‌دات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لاریجانی گوتی ئێران زیاتر په‌ره به ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌دات، وه به سه‌نته‌ر فیوجه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمیشه‌وه.
لاریجانی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تـكرده‌وه، وه له تاران به په‌یامنێرانی گوت به پـێـی په‌یمانـنامه‌ی بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئێران مافی خۆیه‌تی په‌ره به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بدات.
شـایانی باسه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ڕۆژی دووشه‌ممه په‌سه‌ند كرا، تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو تا 31 ی مانـگی هه‌شت كاره ناوه‌كیـیه‌كانی ڕانه‌گرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی ذه هیندو The Hindu له زاری عه‌لی لاریجانیـیه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه ڕه‌نـگه ئێران زۆر به ڕه‌قی وه‌ڵامی بڕیاره‌كه بداته‌وه.
بڕیاره‌كه پـێـشـنیاری یارمه‌تیـیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێران ده‌دات له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه له به‌رنامه‌یه‌كی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه ئه‌گه‌ر هاتوو پـێش واده‌ی كۆتایی پابه‌ندی داواكانی بڕیاره‌كه بـبێت.