ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكه‌وتی 4 ی مانگی هه‌شت له‌و كاته‌ی ژماره‌یه‌ك كرێـكار كه زۆربه‌یان كوردی سوریا بوون له باخێـكی نزیـك گوندی قاع له دۆڵی بقاع له لوبنان خه‌ریـكی باركردنی قۆخ و هه‌ڵوژه بوون بۆ ناو چه‌ند ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگر، فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌فڕین، له‌وه ده‌چێت پـێـیان وابووبێت ئه‌وه جموجۆڵـێـكی حزبوڵـڵایه، وه 3 موشه‌كیان ئاڕاسـته‌ی شوێنه‌كه كردووه، وه له ئاكامدا 33 كرێـكار كوژراون كه زۆربه‌یان كوردن.
بۆ تیشـك خستنه سه‌ر ئه‌م ڕووداوه سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێـخموس گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه سازكردووه:
دكتۆر خالید عوسمان، سه‌رۆكی ڕێـكخراوی خێرخوازی كوردی لوبنان.
زنار شـێـخموس، كوردێـكی كوردستانی سوریا و دانیشـتوی ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.