هه‌رچه‌نده له‌شـكری ئیسرائیل ڕاگرتنی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر لوبنان بۆ ماوه‌ی 48
كاتژمێر ڕاگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌ند هێرشـێـكی ئاسمانی سنوورداریان كرده سه‌ر حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان.
له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی نزیـك شـاری طيبه به‌مه‌به‌ستی پـشـتـگیری زه‌میـنی بۆ له‌شـكری ئیسرائیلی بوو كه له دژی چه‌كدارانی حزبوڵـڵا له ناوچه‌كه‌دا ده‌جه‌نـگن. به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی ده‌شـڵێن هێرشـه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه بوو موشه‌كێـكی دژی تانـك دابوی له تانـكێـكی ئیسرائیلی و 3 سه‌ربازی بریندار كردبوو.
ئیسرائیل هۆشـیاری ئه‌وه‌ی داوه ڕه‌نـگه هێرشی ئاسمانی له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕاگرتنی هێرشـه‌كانی ئاسـمانیدا ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی حزبوڵـڵا هێرش بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئیسرائیل هیچ ئاگربه‌سـتێـكی ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ ناكات.
له میانه‌ی گوته‌كانی بۆ په‌رله‌مانی ئیسرائیلی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتی هێزه‌كانی ئیسرائیل به نیازن هێرشه‌كه‌یان له دژی حزبوڵـڵا له لوبنان فراوانتر بكه‌ن.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا له‌شـكری ئیسرائیلی مه‌خابنی خۆی سه‌باره‌ت به كوژرانی سه‌ربازێـكی لوبنانی له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ربڕی. هاوكات چه‌كدارانی حزبوڵـڵا ده‌ڵێن موشه‌كه‌كانیان له كه‌شـتیـیه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلی له كه‌ناری ئاوی لوبنانی داوه به‌ڵام ئیسرائیل ڕاسـتی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تـده‌كاته‌وه.