پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له نزیـك
كونسوڵـگه‌ری ئه‌مریكی له شـاری كه‌ركوك 2 كه‌س كوژران.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه ڕوویداوه، وه هیچ ئه‌مریـكیـیه‌كیش پـێوه نه‌بووه.
شـایانی باسه كه‌ركوك ماوه‌یه‌كی درێژ بوو توندوتیژی تیادا نه‌بوو كه وه‌كو له شـاره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام به‌م دوایـیانه‌دا بووه به شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـك.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی 3700 سه‌ربازی ئه‌مریكی جارێـكی دیكه له شـاری به‌غدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه له هه‌وڵـێـك بۆ كه‌مـكردنه‌وه‌ی توندوتیژی تیره‌یی له‌و شـاره‌دا.
شـایانی باسه توندوتیژی تیره‌یی نێوان شیعه و سوونه به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه له‌وه‌ته‌ی له مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه مزگه‌وتێـكی شـیعه‌كان له شـاری سامه‌ڕا ته‌قێنرایه‌وه.
هێرشه‌كانی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایی زیانی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی داوه، كه ده‌یه‌وێت حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی دابمه‌زرێنێت.