دوای هێرشه كوشـنده‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شـاری قانا، به هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌رانی
لوبنانی چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یروت.
ڕۆژی یه‌كـشـه‌ممه، خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایـی په‌ره‌ی سه‌ند كاتێـك كۆمه‌ڵـێـك له پـیاوان و گه‌نجان به به‌رد و كوته‌ك كه‌وتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یروت و تاڵانیان كرد.
پاشان هێزه‌كانی ئاسایشی لوبنانی به ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌وه و كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه‌یان كرد، وه به سه‌دان خۆپـیشانده‌ریان له باڵه‌خانه‌كه كرده ده‌رێ.
پاش ئه‌وه‌ی بڵاوه به‌و جه‌ماوه‌ره كرا كه له ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆبوبوونه‌وه، به هه‌زاران خۆپـیـشـانده‌ر له ناوه‌ندی به‌یروتدا دروشمی دژ به ئه‌مریكا و ئیسرائیلیان ده‌گوت و ئاڵای حزبوڵـڵایان ده‌شه‌كانه‌وه.
شـایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مین خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یه له لوبنان ده‌كرێت له دژی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌و وڵاته كه بۆ مه‌به‌ستی ڕیشه‌كێشـكردنی حزبوڵـڵایه.