وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی شه‌ممه
ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پـشـتیوانی بۆ بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا كۆتایی به‌و شه‌ڕه‌ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا بـهێنن كه 18 ڕۆژه هه‌ڵـگیرساوه.
خانم ڕایس كه له مالیزیاوه به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم ده‌ڕوات، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و ئه‌ندامانی دیكه‌ی كابینه‌كه‌ی كۆبـبـێـته‌وه. هه‌روه‌ها له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی لوبنانیش كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك بوش ئه‌م گه‌شـته‌ی خانم ڕایسی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاند له كۆشـكی سـپی له‌میانه‌ی كۆنـگره ڕۆژنامه‌وانیـیه هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر.
سه‌رۆك بوش گوتی خانم ڕایس له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی و لوبنانیـیه‌كاندا كار ده‌كات تا بێن له‌گه‌ڵ بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه په‌سه‌ندكراوبێت كاتێـك كه ڕۆژی دووشه‌ممه وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ناردنی هێزێـكی نێودوڵه‌تی بۆ باشوری لوبنان ده‌ستـپـێـده‌كات.
هه‌ردوو به‌ڕێزان بوش و بلێر كۆكبوون له‌سه‌ر هێزێـكی له‌و جۆره پـێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و یاسا بۆ ناوچه‌كه و زامنـكردنی گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه مرۆیـی‌یه‌كان.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌رپه‌رچی ئه‌و فشاره نێوده‌وڵه‌تیـیانه‌یان دایه‌وه كه داخوازی ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌ن، وه له‌بری ئه‌وه سه‌نـگیان خسته سه‌ر هۆكاره‌كانی درێژخایه‌نی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا.