په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا مارگه‌ریت به‌شیر سه‌ردانی کوردستانی عێراقی کردووه و له‌وێوه چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌که و کوردستانی عێراق ئاماده ده‌کات. خانم به‌شیر ئاماژه به جیاوازی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی به‌شه‌کانی تری عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت له کاتێکدا که ناوچه‌کانی تری عێراق به په‌رۆشه‌وه‌ی ڕه‌وشێکی ئارام و ئاسایش و بێ توندوتیژیین، کورده‌کان ڕه‌وشێکی پڕ ئاشتی و سه‌قامگیرییان هه‌یه هه‌ر له‌وه‌ته‌ی له ژێر ده‌ستی دکتاتۆری پێشوو سه‌دام حوسه‌ینه‌وه دابڕاون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڕێز بارزانی سیاسه‌تمه‌دارێکی خۆشه‌ویسته و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ناوبانگی کورده که له ساڵی 1999 ه‌وه پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری هه‌یه. نه‌چیرڤان بارزانی ته‌مه‌ن 39 ساڵ به یه‌کێک له ڕێبه‌ره سیاسیه هه‌ره لاوه‌کانی جیهان داده‌نرێت.
مارگه‌ریت به‌شیر سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه و له‌وێ چاوی به سه‌رۆک وه‌زیر نه‌چیرڤان بارزانی که‌وتووه و ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاماده کردووه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته که هاوکار جانی دیلان ئاماده‌ی کردووه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.