پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان له ناوه‌ندی به‌غدا بونه‌ته هۆی کوشتنی 31 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 115 که‌س.
پۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو و چه‌ند که‌ره‌سته‌یه‌کی ته‌قینه‌وه‌ی تر بوونه هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له ناوچه‌ی که‌راده ڕوویدا که دانیشتوانه‌که‌ی سه‌ر به چه‌ند گروپێکی ئاینی جیاوازن. ئه‌م ناوچه‌یه له ژێر ده‌ستی پارتێکی سه‌ره‌کی شیعه‌دایه و تاوه‌کو ئێستا به یه‌کێک له ناوچه ئارام و پارێزراوه‌کانی پایته‌ختی عێراق داده‌نرا.
له لایه‌کی دیکه‌ش، کاربه‌ده‌ستانی گورجستان ڕایانگه‌یاندووه که‌وا کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له عێراق 6 سه‌ربازی گورجییان کوشتووه و دوانیان لێ بریندار کردوون.
ئه‌م ڕووداوه توندوتیژییانه له کاتێکدا ڕوو ده‌ده‌ن که سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی له واشنتۆنی پایته‌ختی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێنا پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش‌دا کۆبۆوه. هه‌ردوو ڕێبه‌ر پلانه‌کانی زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانیان له به‌غدا ڕاگه‌یاند که به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی توندوتیژییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن.
له میانه‌ی سه‌ردانێکدا بۆ بنکه‌یه‌کی له‌شکری نزیک واشنتۆن، به‌ڕێز ئه‌لمالکی سوپاسی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان و خێزانه‌کانیانی کرد بۆ ئه‌و ئازار و زیانانه‌ی له عێراق پێیان گه‌یشتووه. سه‌رۆک بوش‌یش گوتی بینینی سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادایه.