سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ووتارێكی پێشكه‌ش به سیناتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و تیایدا گوتی عێراق مه‌یدانی سه‌ره‌كی شه‌ڕی دژه تیرۆریزمی جیهانیه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان له عێراق، شه‌ڕی نیوان ئیسلامی ڕاسته‌قینه و تیرۆریزمه كه خۆی به كاڵای ئیسلامیه‌وه به‌رگ پۆش كردووه. هه‌روه‌هاش سوپاسی گه‌لی ئه‌مریكای كرد بۆ ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق‌دا هه‌یانه. له ده‌می پێشكه‌ش كردنی ووتاره‌كه‌شیدا، چه‌ند جارێك به هه‌ستانه سه‌رپێوه چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی پشتیوانی‌یه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی كه له هه‌وڵی كۆتایی پێهێنانی توندوتیژی ئاینزاییدایه له عێراق. زۆر له یاسادانه‌رانی ئه‌مریكیش نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و خوێن ڕشتنه ده‌ربڕیوه.
نوری ئه‌لمالكی به‌ر له پێشكه‌ش كردنی ووتاره‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێ له یاسادانه‌رانی دیموكراته‌كان بووه وه به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی مالیكی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی كردووه بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی حیزب الله له لوبنان. ڕێبه‌رانی دیموكراتیش له سیناتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایان لێكردووه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕوون بكاته‌وه له ده‌مێكدا هه‌ندێ له دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایان كردووه ئه‌و به‌رنامه‌ی ووتار پێشكه‌شكردنه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
دوا به دوای ئه‌و مه‌راسیمه‌ش، سه‌رۆك بوش و نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق سه‌ردانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌سوكارییان كردووه له ستانی ڤه‌رجینیای نزیك واشنتۆنی پایته‌خت. به‌ڕێزی سوپاسی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان و كه‌س وكاره‌كانیشی كرد بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له عێراق‌دا ده‌یده‌ن.