چه‌ند چه‌كدارێـك ڕێبه‌ری خێـڵـێـكی ناوداریان له شـاری تكریت له باكوری عێراق
كوشـتووه.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه مه‌حمود ئه‌لنه‌دا، سه‌رۆك خێـڵی سه‌دام حسێن له هێرشـێـكدا له شه‌وی دووشه‌ممه كوژرا.
هاوكات، ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم گوتی ده‌بێت ڕێـگه به خه‌ڵـك بدرێت ده‌سته و تاقم پـێـك بهێنن تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن له دژی هێرشی تیره‌یی.
به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم به ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پۆستی گوت ده‌بێت عێراقیـیه‌كان یه‌ك بگرن و چه‌ك هه‌ڵـبگرن بۆ پاراسـتنی گه‌ڕه‌كه‌كانیان له‌و توندوتیژیـیه‌ی كه بڵاوبۆته‌وه.
شـایانی باسه به پـێـی ڕاپـۆرتێـك، له ئاكامی ڕووداوه توندوتیژیـیه‌كانی مانگی پـێنج و شه‌ش‌دا له عێراق ڕۆژانه زیاتر له 100 كه‌س كوژراون.