سه‌رچاوه‌یه‌كی پـزیشـكی فه‌له‌سـتینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له ئاكامی تۆپـبارانكردنی ڕۆژی
دووشه‌ممه‌ی شاری غه‌ززه‌ی باكور له لایه‌ن له‌شكری ئیسرائیلیـیه‌وه 6 هاوڵاتی كوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن گولله تـۆپـێـك له نزیك خانوبه‌ره‌یه‌ك له به‌یت لاهیـیه كه‌وتۆته‌وه و سێ كه‌سی كوشــتووه و به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه له ئاكامی تـۆپـبارانـێـكی دیكه‌ی ئیسرائیلی بۆ ناوچه‌كه دوو فه‌له‌سـتینی تریش ده‌كوژرێن و دواتریش كچـێـكی ته‌مه‌ن 5 سـاڵ له هێرشـێـكی دیكه‌دا ده‌كوژرێت.
سه‌باره‌ت به بۆمبارانه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت تـۆپـبارانه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلی له تۆڵه‌ی ئه‌و 6 موشه‌كه بووه كه چه‌كدارانی فه‌له‌سـتینی ناویانه به ئیسرائیله‌وه.
شـایانی باسه زیاتر له 100 فه‌له‌سـتینی كوژراون له‌وه‌ته‌ی ئیسرائیل ده‌ستی به كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه كردووه بۆ مه‌به‌ستی ڕێـگه‌گرتن له هاویـشتنی موشه‌ك له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ ئازادكردنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كه له كۆتایی مانگی شه‌شه‌وه ڕفێندراوه.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو، ئیسرائیل هاوڵاتیـیه فه‌له‌سـتینیــیه‌كانی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی بۆ شـاردنه‌وه‌ی چه‌ك و حه‌شاردانی چه‌كداره‌كان به‌كار ده‌هێنرێن ڕه‌نـگه هێرشـیان بكرێـنه سه‌ر.
شـایانی باسه ئیسرائیل دوای 38 سـاڵ له داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه، سـاڵی ڕابوردوو لێی كشـایه‌وه.