چه‌كداران له عێراق كارمه‌ندانی گروپێكی موسوڵمانه سونه‌كانیان ڕفاندووه كه خزمه‌تی مزگه‌وت و مه‌زاره پیرۆزه‌كانیان كردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 19 كارمه‌ندی سه‌ر به گروپی " وقف السنی" چوارده‌ور دران كاتێك كه به‌ره‌و ماڵه‌كانیان له باكوری به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئه‌م گروپه‌ش بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ئه‌م كاره‌ی تیرۆرستان ئه‌نجامیانداوه، چالاكیه‌كانی خۆیان ڕاگرتووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ڕفاندنانه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا پتر بوون و به‌شێكن له‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ژادی ئه‌نجام ده‌درێن.
هاوكاتیش، چه‌كداران له شارۆچكه‌ی ڕه‌شیدی باشوری به‌غدا هێرشیان كردۆته سه‌ر بازاڕێك و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س كوژراون.
پۆلیسی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه كه‌وا زنجیره‌یه‌ك هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی تر له ناوه‌ندی به‌غدا بۆته هۆی كوشتنی پێنج كه‌س.
له خۆرئاوای به‌غداش، كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ناوی ژه‌نه‌ڕاڵ فاخر عه‌بدول موحسن ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
گروپه سونیه‌كانیش ده‌ڵێن تیمی هێرشبه‌ره شیعه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك به ڕازی بوونی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، كه له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێی باسه، ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له میانه‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی مانگی پێنج و شه‌ش‌دا، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار عێراقی سیڤیڵ كوژراون.