له‌شـكری ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند كه هێزه زه‌میـنیـیه‌كانی به‌ره‌و باشوری لوبنان
په‌ڕیونه‌ته‌وه تا هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵـڵا له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گوته‌بـێژێـك ڕایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌ربازه‌كان سـنووریان به‌زاندووه تا به وردی شـوێنی ده‌ستـنیشـانكراو لێبده‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا هێزه‌كانی ئیسرائیل چه‌نده‌ها جار په‌ڕیونه‌ته‌وه باشوری لوبنان به‌ڵام به زووترین كات چـۆڵـیان ده‌كرد پاش ئه‌وه‌ی شـوێنه‌كانی حزبوڵـڵایان تـێـك ئه‌شـكاند.
بۆ ڕۆژی هه‌شـتهه‌مینیش فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌ممه هێرشـیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبناندا، تا ئێـسـتا زیانه‌كان ئاشـكرا نه‌بووه.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه، ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی كه هێرشته‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵـڵا به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا دوو سه‌ربازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كانه‌وه ده‌سـتگیركراون ئازاد ده‌كرێن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیلیـیه‌كان نامێنێت.
جێی باسه نزیكه‌ی 30 لوبنانی كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نین له میانه‌ی هێرشـه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان گیانیان له ده‌ستـداوه. لـێـپـرسـراوه لوبنانیـیه‌كان ده‌ڵێن له هێرشـه‌كه‌دا نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك به‌یروته‌وه 11 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شـایه‌ته‌كان ده‌ڵێن 6 كه‌سی تریش كوژران كاتـێـك بۆمبێـكی ئیسرائیل به‌ره‌و خانویـه‌كی دێـیه‌كی نزیك سنووری ئیسرائیل كه‌وت.