پاش كۆتایی هێنان به كۆنـگره لووتـكه‌یـیه‌كه‌ی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سازیــیه مه‌زنه‌كه‌ی
جیهان له سه‌ینت پیته‌رسبێرگ، سه‌رۆك بوش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
ڕێبه‌ره‌كانی G-8 پـلانه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه جیهانیـیه‌كان پـوخت كرده‌وه، له نێویاندا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران و كۆریای باكور.
قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باڵی به‌سه‌ر وتووێژه‌كاندا كێشا. ڕێبه‌رانی G-8 داوایان له حزبوڵـڵا كرد كه سه‌ربازه ڕفێندراوه‌كه ئازاد بكات و هه‌ڵدانی ڕۆكێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرێت. هه‌روه‌ها گوتیشـیان ئیسرائیلیش ده‌بێت هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان ڕابگرێت.
پـێـشـتر، سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر داوای كرد كه هێزی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی به‌درێژایی سنووره‌كانی ئیسرائیل- لوبناندا بڵاو بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌ره‌كان بڕیارێـكیان په‌سه‌ند كرد بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. ئێرانیشـیان ئاگاداركرده‌وه به‌وه‌ی له‌وانه‌یه سزای به‌سه‌ردا بـسه‌پـێنرێت ئه‌گه‌ر شـكستی هێنا له هاوكاری كردن.
ڕێبه‌رانی G-8 هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه موشه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكوریان مه‌حكوم كرد، وه ڕازیبوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له وتووێژه‌كانی بازرگانی جیهانی، وه دا‌واشیان كرد هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و نه‌خۆشیـیانه‌ی كه ده‌گوێزرێنه‌وه.
میوانداری كۆنـگره‌كه، سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پوتین گوتی كۆنـگره‌كه هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی به ده‌ست هێناوه و دۆكۆمێنته‌كان به بێ گۆڕانكاری تـێـپه‌ڕ كران.