فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق گه‌یشـتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ندێ
له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی هێزی ده‌ریایی (مارین) شـكسـتیان هێناوه له ئه‌نجامدانی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی ڕاست و دروست له مه‌سه‌له‌ی كوشـتنی 24 هاوڵاتی سـڤـیـلی عێراقی له شـارۆچـكه‌ی حه‌دیثه كه له مانـگی 11 ی سـاڵی ڕابوردوو ڕوویداوه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زه‌مینی ئه‌مریكا له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر چێـڕڵی ده‌ڵێت ئه‌فسه‌ره باڵاكان شـكستیان هێناوه له سه‌یركردنی ئه‌و ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایـیانه‌ی كه به پـێچه‌وانه‌ی یه‌كتر باس له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردۆته‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ چێـڕڵی فه‌رمانی به سزادانی ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فسه‌رانه داوه، به‌ڵام جۆری سزادانه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه.
ڕۆژی هه‌ینی، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه ژه‌نه‌ڕاڵ چێـڕڵی ئه‌نجامی لـێـگه‌ڕان و ڕاسـپارده‌كانی بۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی ناردووه.
هه‌روه‌ها لـێـكۆڵـینه‌وه‌یه‌كی جوداش له‌سه‌ر سروشتی كوشتـنـكاریـیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
شـایانی باسه ژماره‌یه‌ك ما‌رینزی ئه‌مریكی تاوانبار كراون به‌وه‌ی هاوڵاتی سـڤـیلی عێراقیـیان كوشـتووه پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێـك له هاوڕێـكانیان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ گیانی له‌ده‌ست دابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕاپـۆرته ڕه‌سـمیـیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا ئه‌و هاوڵاتییه سـڤـیلانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت یاخیبووان ڕۆژی شه‌ممه 3 سه‌ربازی ئه‌مریـكیـیان له پارێـزگای ئه‌نبار كوشـتووه.