ڕۆژی هه‌ینی، له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی به‌غدا شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان هێزه
هاوبه‌شه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان له لایه‌ك و میلیشـیاكانی شیعه‌ی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در له لایه‌كی تر هه‌ڵـگیراسا. له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له كرده له‌شـكریـیه‌كه‌دا یاخیبوویه‌كی پایه به‌رز ده‌ستـگیر كراوه، له‌و باره‌یه‌وه لـێپـرسـراوانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ڵێن یاخیبووه ده‌سـتگیركراوه‌كه فه‌رمانده‌یه‌كی شـیعه‌یه و ناوی ئه‌بو درعه و ئه‌ندامی سوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دره كه دژی ئه‌مریكایه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنـێـكی له‌شـكری ئه‌مریكایی هاتووه له نێوان 30 تا 40 یاخیبوو له شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕۆژی هه‌ینیدا كوژران و بریندار بوون. به‌یانـنامه‌كه ده‌شـڵێت هیچ زیانـێـكی گیانی به سه‌ربازانی عێراقی و هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشـتووه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 9 یاخیبوو كوژراوه و 30 ی دیكه‌ش برینداربوون.
له توندوتیژی تردا، له ئاكامی زنجیره هێرشـێـكدا له ناوچه‌ی به‌غدا و باكوری عێراقدا بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كانی شیعه و سوونه به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 ی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌و هێرشـانه پاش ماوه‌یه‌كی كورت له نوێژی هه‌ینی ڕوویداوه و جارێـكی تر مه‌ترسی هه‌ڵـگیرسانی توندوتیژی تایفی لێ كه‌وتۆته‌وه.