وه‌زیری به‌رگری ژاپـۆن، فووكووشیرۆ نووكاگا ده‌ڵێت تۆكیۆ ده‌یه‌وێت به زووترین كات
سیسـتمی به‌رگری موشه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا په‌ره پـێبدات.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به‌ڕێز نووكاگا به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له تۆكیۆ گوت ژاپـۆن ده‌خوازێت پـرۆسه‌ی هاوكاری په‌یوه‌ست به تۆڕی به‌رگری موشه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كه پـێـشـتر ده‌ستی پـێـكردبوو خێرایی پـێـبدات.
هه‌ردوو له ژاپـۆن و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مانـگی ڕابوردوودا ڕێـكهوتنێـكیان مۆركرد سه‌باره‌ت به پـێـكه‌وه كاركردنیان بۆ دامه‌زراندنی موشه‌كی بالستی پـێـشكهوتووی به‌رگری بۆ مه‌به‌ستی ڕێـگرتن له موشه‌كی دوژمنان و ته‌قاندنه‌وه‌یان له ئاسمان به‌ر له‌وه‌ی بـگهنه ئامانجه‌كانیان. له‌و كاته‌ی سیستمی نوێی به‌رگری نێوان ژاپـۆن و ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هاوكات وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ دانانی موشه‌كی پاتریۆت له ژاپـۆن ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری به‌رگری ژاپـۆن ده‌ڵێت تۆكیۆ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی تۆڕی ڕاداری چاودێریـكردن كاربكات له‌پـێناو به‌هێزكردنی توانای چاودێریـكردنی چالاكیـیه‌كانی له‌شـكری كۆریای باكور.
شـایانی باسه ژاپـۆن له وه‌ڵامـدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه موشه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكوری ئه‌م هه‌فته‌یه له‌شـكره‌كه‌ی خستۆته ژێر ئاستی ئاماده‌باشی، هه‌روه‌ها هاتنه ناوه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆریای باكوری بۆ وڵاتهكهیانیشی قه‌ده‌غه كردووه.
ژاپـۆن به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 1998وه زۆر به‌ئاگایه پاش ئه‌وه‌ی كۆریای باكور موشه‌كێـكی دوورهاوێژی به‌سه‌ر باكوری ژاپـۆندا تێـپه‌ڕاند به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته ناو ئۆقیانوسی پاســیفیـك.