كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت جیهان ڕێـگه
نادات به ئێران به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێـسـتی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـێـشـنیازی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
له واشـنتۆن خانم ڕایس گوتویه‌تی پـێویسـته زل هێزه سه‌ره‌كیـیه‌كان تا ناوه‌ڕاسـتی مانگی حه‌وت وه‌ڵامی ئێرانیان پـێ بگات له‌سه‌ر ئه‌و پـێـشـنیازه‌ی كه به مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌ت پـێـكردنی تارانه تا كرده‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. كاربه‌ده‌سـتانی ئێران گوتویانه تا مانگی هه‌شت هیچ وه‌ڵامێـكیان نابێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران، وتووێژه ناوه‌كیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا بۆ یه‌ك ڕۆژ دواخسـتووه.
لاریجانی باسی له‌وه نه‌كردووه چ هۆكارێـك له‌پشت دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بووه كه پـێشـتر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئێرانیـیه‌كان پـه‌ست بوون به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌مان ڕۆژی مه‌ریه‌م ڕه‌جه‌وی، كه یه‌كێـكه له ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسـیۆنی ئێرانی و له ده‌ره‌وه ده‌ژی، بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
خافێر سۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ڕۆژانی سێشه‌ممه و پـێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ لاریجانیدا كۆده‌بێته‌وه.