نوری ئه‌لمالكی سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شداری هه‌بێت له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كچێكی نه‌وجه‌وانی عێراقی و كوشتنی و كوشتنی سێ كه‌سیش له كه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌كرێن.
دادگایه‌كی فیدرالی له ستانی نۆرت كارۆلاینا له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و تاوانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی " ستیڤن گرین" سه‌ربازی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كرده‌وه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تری ئه‌مریكاش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ كوێت گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی چاوێك به‌و په‌ناپارێزیانه‌دا ده‌خشێنێته‌وه كه بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان دابین كراون.
هاوكات له به‌غدا، ماشێنێت ته‌قیوه‌ته‌وه و شه‌ش كه‌س كوژراون و به لایه‌نی كه‌میشه‌وه چوارده كه‌سی تریش بریندارن.
ژه‌نه‌ڕال ولیام كاڵدوێڵ ده‌مڕاستی له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت له‌شكری ئه‌مریكی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ژماره‌ی ماشێن ته‌قینه‌وه‌كان له عێراق زیاتر بكات، به تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری كۆنتڕۆڵی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی له عێراق گرتۆته ده‌ست. ژه‌نه‌ڕال كاڵدوێل ده‌ڵێت ئه‌لمیسری شاره‌زا و تایبه‌تمه‌نده له ماشێن ته‌قاندنه‌وه‌دا.