ئه‌مریكا و ئه‌وروپاییه‌كان و ئاسیا ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كانی كۆریای باكورییان كردووه.
تۆنی سنۆ ده‌مڕاستی كۆشكی سپی ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كۆریای باكور بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر دانوستاندنی شه‌ش لایه‌نه كه بۆ چه‌ك داماڵینه.
كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌م تاقیكردنه‌وه موشه‌كیانه‌ی كۆریای باكور جێی ناڕه‌زاییه و گوتوشیه‌تی ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نی میكانیزمێكه ده‌توانێت سه‌ودا له‌گه‌ڵ جم و جۆڵه چه‌كیه‌كانی كۆریای باكوردا بكات.
چینیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ و داوای له كۆریای باكور و ووڵاتانی تریش كردووه به ئارامی بمێننه‌وه.
له ڕووسیاش كاربه‌ده‌ستان باڵیۆزی كۆریای باكوریان بانگ كردووه تا شیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ته‌قاندنی ئه‌و موشه‌كانه بدات.
ژاپۆن ئه‌و تاقیكردنه‌وه موشه‌كیانه‌ی به كێشه‌یه‌كی گه‌وره ناوزه‌د كردووه بۆ ئاسایشی نیشتمانی خۆیی و هه‌موو ووڵاتانی ئاسیاش.
جۆنیشیرۆ كۆیزومی سه‌ره‌ك وه‌زیری ژاپۆنیش داوای دیالۆگی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
ژاپۆن باری ئاگاهی له‌شكری به‌رزكردۆته‌وه و ڕێگه‌ی له كاربه‌ده‌ستانی كۆریای باكور گرتووه له‌وه‌ی بچنه ژاپۆنه‌وه.
ناتۆش ده‌ڵێت ئه‌و تاقیكردنه‌وه موشه‌كیانه مایه‌ی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ناوچه‌كه و بۆ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئیدانه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه موشه‌كیانه‌ی كۆریای باكوری كردووه و خافێر سۆلانا به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتویه‌تی ئه‌م تاقی كردنه‌وه موشه‌كیه بارودۆخی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه بۆ خۆی ئاڵۆزه خراپتر لێكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیر له
به‌رنوسی بڕیارێكی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كانی كۆریای باكور ده‌كه‌نه‌وه.
باڵیۆزی ژاپۆن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كێنزۆ ئۆشیما ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌ن له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه كردووه. باڵیۆزی ژاپۆنیش بانگه‌شه‌ی كردووه بڕیارێكی چاره‌سه‌ریی و توند سه‌باره‌ت به كۆریای باكور ده‌ربچێت.