كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕێبه‌ری كوژراوی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو موسعه‌ب
ئه‌لزه‌رقاوی له شـوێنـێـكی ئاشـكرا نه‌كراو له عێراق نێژرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیـشـتیمانی عێراقی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێـعی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا. له‌شـكری ئه‌مریكیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه به‌ڵام هیچ زانیاری زیاتری له باره‌یه‌وه نه‌دا.
ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن و هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ی داوایان كردبوو لاشه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی ئوردن و له‌وێ بنێژرێت. حكومه‌تی ئوردنیش ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه له‌به‌ر هۆی ئاسایشی.
هاوكات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وام بوو. كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 3 كه‌س كوژراوه و به‌لایه‌نی كه‌م 8 ی دیكه‌ش بریندار بوون له هێرشـێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
په‌یامنێری به‌شی كوردیش له‌شاری كه‌ركوك ده‌ڵێت 2 یاخیبوو له شارۆچـكه‌ی ڕه‌شـاد له باشوری كه‌ركوك كوژران. هه‌وه‌ها ده‌ڵێت بۆمبـێـكی لاڕێ به ماشـێـنێـكی له‌شـكری ئهمریـكیدا ته‌قیوه‌ته‌وه له شاری كه‌ركوك و بۆته هۆی بریندار بوونی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی، له‌شـكری ئه‌مریكیش هیچ قسه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه.
له ڕووداوێـكی جیادا و له به‌غدا پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارێـكی شیعه، ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین له په‌لامارێـكی تیرۆریستی ڕزگاری بوو پاش ئه‌وه‌ی یاخیبوان شـكسـتیان هێنا له كوشـتنی به بۆمبێـكی لاڕێ كاتێـك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده هاتۆته ده‌رێ.
ئه‌مه دووهه‌مین هێرشه كه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له دژی په‌رله‌مانتارانی عێراقی ڕویداوه. شه‌ممه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك په‌رله‌مانتارێـكی ژنی سوونیـیان له‌گه‌ڵ حه‌وت له پاسه‌وانه‌كانی له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی به‌غدا ڕفاند.
گروپی عه‌ره‌بی سوونه‌ی ناو په‌رله‌مان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه به‌وه‌ی مان ده‌گرن تا ئه‌و ئه‌ندامه‌یان ئازاد ده‌كرێت.