وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت بیسـتنی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیانه‌ی به‌لاوه سه‌یر
بووه كه باس له كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه ڕۆمانیـیه‌كان له عێراق ده‌كات و داوای ڕوونـكردنه‌وه ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاده‌م ئێرڵی ده‌ڵێت واشـنتۆن له هیچ پلانـێـكی له‌و بابه‌ته له لایه‌ن ڕۆمانیاوه بۆ كشـانه‌وه‌ی 890 سه‌رباز ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیری ڕۆمانیا كاڵین تاریـسـیانۆ، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـێـشـنیاری ئه‌و كشـانه‌وه‌یه‌ی كردووه، به‌هۆی تێچونه دارایی و مرۆیـیه‌كان له بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی له‌شـكری ڕۆمانیا له عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا سه‌رۆكی وڵاته‌كه ترایان باسیشـكۆ به شـێوه‌یه‌كی گشـتی ڕازی نه‌بوونی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پـێـشـنیاره نیشـان داوه و گوتویه‌تی ئه‌و كشـانه‌وه‌یه قبوڵ ناكات چونكه زیان به باوه‌ڕ و متمانه‌یی وڵاتی ڕۆمانیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌دات.
به‌پـێی یاسای ڕۆمانیا ئه‌نجومه‌نی به‌رگری باڵای ڕۆمانیا كه له لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاته‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له‌سه‌ر ئه‌و كشـانه‌وه‌یه هه‌یه.