باری نائارامی عێراق وای له زۆر ووڵات كردووه له مه‌سه‌له‌ی عێراقدا خۆیان دووره‌په‌رێز بگرن. هه‌ر بۆیشه بۆ قایل پـێـكردنی ئه‌و ووڵاتانه تا یارمه‌تی بونـیادنانه‌وه‌ی عێراق بده‌ن، به‌كارهێنانی هه‌وڵی دیبلۆماسـی پێویسته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هوشـیار زێباری له هه‌وڵێـكی دیبلۆماسـیدا، به‌م دوایـیـانه سه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد. هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێژێـكی له‌گه‌ڵدا سازكردووه سه‌باره‌ت به چالاكیـیه دیبلۆماسـیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه و ڕه‌وشی عێراق.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی زیاتر له 9 خوله‌كه.