پزیشکه‌کانی له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێن ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر پاش برینداربوونی ژیاوه له دوای ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی که کرایه سه‌ر شوێنی حه‌شارگه‌که‌ی و تیایدا دوو بۆمبی500 پاوه‌ندی به‌کارهێنرابوو. ئه‌م وورده‌کارییانه له‌سه‌ر مردنه‌که‌ی زه‌رقاوی له‌گه‌ڵ ئاکامی ئه‌و تاقیکردنه‌وه پزیشکیانه ڕاگه‌یه‌ندرا که له‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی ئه‌نجام دراوه.،
له‌شکری ئه‌مریکیش گوتی تاقیکردنه‌وه‌کانی DNA ده‌ریانخست که ئه‌و که‌سه‌ی له ئاکامی هێرشه ئاسمانیه‌کاندا کوژراوه، ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی خۆیه‌تی.
فه‌رمانده‌ی پزیشکه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له ناو هێزه‌کانی ئه‌مریکی له عێراقدا، کۆلۆنێل ستیڤ جۆنس گوتی زه‌رقاوی 52 خوله‌ک پاش لێدانی یه‌که‌م بۆمب له شوێنی حه‌شارگه‌که‌ی گیانی له ده‌ستداوه. کۆڵۆنێل جۆنس گوتی ئه‌و بریندارییانه‌ی که زه‌رقاوی له سییه‌کانیدا تووشی بووه، هیوای چاک بونه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش کوشتویه‌تی. هه‌روه‌ها گوتیشی هیچ جێ‌شوێنێکی لێدان و برینداری گولله به له‌شیه‌وه نه‌بووه.
ووته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانان مه‌یجه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام کاڵدویڵ ده‌ڵێت کارمه‌ندانی پزیشکی له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ست به جێ دوای ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م به 28 خوله‌ک له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یماناندا گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که. کاڵدوێڵ ده‌ڵێت هه‌ر زوو زانیویانه که‌وا زه‌رقاوی تووشی خوێن به‌ربونێکی ناوه‌کی بووه چونکه بینیویانه که‌وا خوێن له سیه‌کانیه‌وه هاتۆته ده‌رێ و دیاربووه که ناژی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام بون له تیمارکردنی.
له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا، شه‌ش که‌س به زه‌رقاوییه‌وه کوژران، هه‌روه‌هاش ڕاوێژکاری ئاینی زه‌رقاوی که به شێخ عه‌بدولره‌حمان ناسراوه.
پزیشکێکی دیکه که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه و له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کردووه، گوتویه‌تی عه‌بدولره‌حمان ده‌ست به‌جێ کوژراوه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌وه زۆر نزیک بووه. ئه‌و پزیشکه پێی وایه هێز و زه‌بری ته‌قینه‌وه‌که عه‌بدولره‌حمانی به‌ره‌و دیواری ئه‌و شوێنه هه‌ڵداوه یاخود به‌ر شتێکی دیکه که‌وتووه چونکه له سه‌ریدا بریندارییه‌كی زۆر سه‌ختی هه‌بووه و مێشکی به خراپی شکاوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تاوه‌کو ئێستا ته‌رمی چوار له کوژراوه‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یان بۆ ئاشکرا نه‌بووه که سێ له‌وانه ژن بوون و ته‌رمه‌کانیان دراوه‌ته‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی.
ئه‌لقاعیده‌ش له عێراق له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یانه‌وه، ناوی ڕێبه‌رێکی نوێیان ڕاگه‌یاندووه که جێگه‌ی زه‌رقاوی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ویش شێخ ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجره و به برایه‌کی ئاین په‌روه‌ر و ڕابردوویه‌كی پڕ له جیهاد و شاره‌زاییه‌کی زۆر وه‌سفیان کردووه.