سه‌رۆكی دانوستانده‌ری ناوه‌كی ئێران، عه‌لی لاریجانی ده‌ڵێت ده‌سته هانده‌ریـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بۆ قایلـكردنی وڵاته‌كه‌ی به ده‌ستـهه‌ڵـگرتن له كاری هه‌سـتیاری ناوه‌كی گیروگرفتی تێدایه. به‌ڵام ده‌شـڵـێت خاڵی پـۆزێـتیڤیـشی تێدایه. ئیتر نه‌چووه ناو ورده‌كاریـیه‌كانه‌وه.
لاریجانی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له قاهیره دا، كه به مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ سـكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، عه‌مر مو‌سا و سه‌رۆكی میسری، حوسنی موباره‌ك سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران له‌وێـیه.
لاریجانی ده‌ڵێت به‌رنامه‌كه هیچ مه‌ترسـیـیه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت دروست ناكات چونكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه ده‌كات.
ئێران هه‌ندێـك له پـێـشـنیاره‌كانی ده‌سته هانده‌ریـیه‌كه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه.
پـێـشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌مید ڕزا ئاسفی له
كۆنـگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتا‌نه‌یـیدا گوتی هه‌ندێ خاڵ جـێـگای په‌سه‌ندن و هه‌ندێـكیش ڕوون نین و هه‌ندێـكیتریش ده‌بێت به‌هێز بكرێنه‌وه.
ئاسفی گوتی ئێران گۆڕانـكاریـیه‌كانی خۆی پـێـشـكه‌ش ده‌كات. ئاماژه‌شی به‌وه نه‌كرد كه تاران چ گۆڕانـكاریـیه‌كی ده‌وێت بیكات.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر مووته‌كی گوتی وڵاته‌كه‌ی پاش لێـكۆڵینه‌وه له پـێـشـنیاره‌كان له به‌رامبه‌ردا پـێـشـنیاری خۆی پـێـشـكه‌ش ده‌كات.
ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو قایل به پـێـشـنیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ڕازی نه‌بێت، وه ڕه‌نـگه ڕووبه‌ڕووی سزاش بـبـێـته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پـێـیان وایه ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌د‌ات.