پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌غدا 15 كوژراو و 35 برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان له بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویداوه و ئه‌ویترییان له به‌رده‌م یه‌كه‌یه‌كی نۆبه‌داری هێزی پۆلیس ڕوویداوه.
هه‌واڵی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش دوا به دوای ڕاگه‌یاندنی كوشتنی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق هات، به‌ڵام ئاشكرا نیه كه ئایا ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌یه یان نا.