ووڵاتانی ئاسیا په‌یسفك ده‌ستیان كردووه به تاقیكردنه‌وه‌ی پلانی خۆئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاره‌ساتی وه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
ئوستورالیا ئه‌م ڕاهێنانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ 21 ئه‌ندامی گروپی هاوكاری ئابوری ئاسیا په‌یسفك‌دا ڕێكخستووه و تیایدا چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێپرسراوان له كاتی ڕوودانی كاره‌ساتێكدا تاقی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده به شێوه‌یه‌ك كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌بێت.
له ماوه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه 24 كاتژمێرییه‌دا، حكومه‌ته‌كان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پلانه‌كه تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه تیایدا زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسێك ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌نده‌نوسیا و ڤێتنام ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاسیا په‌یسفكن و ڕووبه‌ڕووی له ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له گیانی دانیشتوانی ووڵاته‌كه‌یان به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بونه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌تی قوربانی حه‌وت ئه‌ندامی یه‌ك خێزان له ئه‌نده‌نوسیا ده‌كات كه به حاڵه‌تێكی تووشبونی به كۆمه‌ڵی نه‌خۆشیه‌كه داده‌نرێت و نیشانه‌یه‌كی ئاگاداری كردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو مرۆڤدا.