سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وه‌ڵامه سه‌ره‌تایـیه‌كانی ئێران له‌سه‌ر پـێـشـنیازه هانده‌ریـیه‌كانی كه
ئامانج لێی قایلـكردنی تارانه به‌وه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت له‌وه ده‌چێت پـۆزێـتیڤانه بێت.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه سه‌رۆك بوش له ویلایه‌تی تكـساس به په‌یامنێرانی گوت كاردانه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر لیستی پـێـشـنیازه هانده‌ریـیه‌كان دوو دڵانه بووه، ده‌شڵێن هه‌ندێ هه‌نگاوی باشی تێدایه.
به‌ڵام دانوستانده‌ری باڵای وزه‌ی ناوه‌کی ئێران، عه‌لی لاریجانی ده‌ڵێت لیستی پـێـشـنیازهكان شتی ئاڵۆزیشی تێدایه. درێژه‌ی پێ نه‌دا و گوتی ئێران به وردی له پـێشـنیازهكان ده‌كۆڵێته‌وه.
لاریجانی ئه‌م قسـانه‌ی دوای دوو كاتژمێر له وتووێژكردن له تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕێبازی سیاسی یه‌کێتی ئه‌وروپا، خافێر سۆلانا كرد.
خافێر سۆلاناش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به پـۆزێتیڤانه هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی لیستی پـێـشـنیازهكان ڕێـكـكه‌وتنێـكی گشتی به‌هێزی له‌سه‌ره له لایه‌ن شه‌ش وڵاته‌كه‌ی كه دایان ناوه.
وڵاته‌كانیش، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ڕوسیا، چین، ئه‌ڵمانیایه.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی تۆنی سنۆ ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌نـگاوێـكی هیوا به‌خشه كه ئێران لیستی پـێـشـنیازهكانی به گرنـگیهوه وه‌رگرتووه. به‌ڕێز سنۆ ده‌شـڵێت ورده‌كاری له‌سه‌ر لیسـتی پـێـشـنیازهكان ئاشـكرا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئێران پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت.
شـایانی باسه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه دیبلۆماسـیـیه‌كانه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه پـێـشـنیازهكه ڕێـگه به ئێران ده‌دات ته‌كنه‌لۆژیای كشـتوكاڵی و پارچه‌ی فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی بكڕێت، وه یارمه‌تی پـێـشكه‌ش ده‌كرێت له دامه‌زراندنی كارلێـكه‌رێـكی ناوه‌كی كه به ئاوی سوك كار بكات. هه‌روه‌ها لیستی پـێـشنیازهكان هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی تێدایه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تبكاته‌وه.