سه‌رۆکی ڕێبازی سیاسی یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌یشتۆته ئێران بۆ پێشکه‌شکردنی پێشنیازی ووڵاتانی خۆرئاوا تاوه‌کو تاران له پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابوه‌ستێت.
خافێر سۆلانا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا خۆرئاوا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوکاری و باوه‌ڕی هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه.
سۆلانا پێشبینی ده‌کات ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و پلانه پێشنیازکراوه پێشکه‌ش به عه‌لی لاریجانی دانوستانده‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌کی ئێران بکات. ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌ڵێن سۆلانا له‌گه‌ڵ مه‌نوچێر موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش‌دا کۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان، ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و چین شان به شانی ئه‌ڵمانیا ئه‌م پێشنیازه‌یان داڕشتووه، تاوه‌کو ئێستاش وورده‌کارییه‌کانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌ڵام باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌و پلانه یارمه‌تی ئابوری و ته‌کنه‌لۆژیای بۆ ئێران تیادایه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی چالاکیه ناوه‌کیه‌کانیان دیاریکراو بکه‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕیش وایه، هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌سپاندنی سزای له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه تیادا بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ڕازی نه‌بێت به هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوبراودا.