به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای زانیاری نیشتمانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، جۆن نێگرۆپۆنتێ ده‌ڵێت ئێران له‌وانه‌یه هه‌تاوه‌كو 2010 بۆمبێكی ناوه‌كی دروست بكات.
ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ڕادیۆی به‌ریتانی‌دا، به‌ڕێز نێگرۆپۆنتێ گوتی واپێده‌چێت ئێران سووربێت له‌سه‌ر دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی و پێی وایه تاران له‌وانه‌یه له ده‌ستپێكی یاخود ناوه‌ڕاستی چه‌رخی داهاتوودا بۆمبی ناوه‌كی دروست بكه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری نیشتمانی ئه‌مریكی به كه‌ناڵی بی. بی. سی گوت كێشه‌كه " مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆره"، به‌ڵام دانیشی هێنا به‌وه‌ی كه زانیارییه‌كی ڕوونی له‌سه‌ر توانای چه‌كه‌كانی ئێران نیه.
به‌ڕێز نێگرۆپۆنتێ ئێرانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی پشتگیری له تیرۆریزمی جیهانی ده‌كات.