پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ڕوودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جودای ڕۆژی هه‌ینی له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 كه‌س كوژراون و 61 كه‌سیش برینداربوون.
هێزی پۆلیس ده‌ڵێن له بازاڕی دێرینی غه‌زاله له به‌غدا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك به دوای یه‌ك ڕوویداوه و له ئاكامدا 5 كه‌س كوژراون و 57 كه‌سیش بریندار بوون.
پاش ماوه‌یه‌كی كورتیش، بۆمبێكی لاڕێ له گه‌ڕه‌كێكی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و له ئاكامدا دوو كه‌س كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی شه‌قامه‌كانی ناو شاره‌كه‌یان گرتووه تاوه‌كو ڕێنوماییه‌كانی باری نائاسایی شاره‌كه جێ به‌جێ بكه‌ن كه مانگێك ده‌خایه‌نێت و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئهلمالكیهوه ڕاگه‌یه‌ندرا،
له لایه‌كی دیكه‌وه، ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه وێنه‌ی ڤیدیۆیی ژماره‌یه‌ك قوربانی عێراقی بڵاوكردۆته‌وه كه له نێویاندا گه‌وره و منداڵیشی تیادابوو. پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و قوربانیانه به‌شێك بوون له‌و 11 كه‌سه‌ی له مانگی سێی ڕابردوو له لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه له شارۆچكه‌ی ئیسحاقی كوژرابوون.
كه‌ناڵی بی. بی. سی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا گوتویانه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری شارۆچكه‌ی ئیسحاقی كه نزیكه‌ی100 كم له باكوری به‌غداوه دووره، چوار كه‌س كوژراون. ئه‌م كه‌ناڵه بهریتانیهش وێنه‌كانی له گروپێكی سونیه‌وه وه‌رگرتووه كه له دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌سه‌له‌ی كوشتنی 24 كه‌سی سیڤیڵی عێراقی كه له مانگی یانزده‌ی ڕابردوو له شاری حه‌دیسه له لایه‌ن مارینزه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا.