سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت به نیازه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو ناوی به‌ربژاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری له په‌رله‌مان ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی دوا به دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی كابنه‌تی حكومه‌ت، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و گوتی دوا به دوای نه‌توانینی لایه‌نه سیاسیه‌كان به گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ناوی به‌ربژاره‌كان، بڕیاریداوه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ناوی به‌ربژاره‌كان پێشكه‌شی یاسادانه‌ران بكات.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی گوتی ئه‌و هه‌ست ده‌كات گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه مه‌حاڵه.
حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشتمانی نوێی عێراقیش له 20 ی مانگی پێنج دا سوێندی یاسایی خوارد بێ ئه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری دیاری كرابێت. ئه‌و دوو پۆسته گرنگه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ئاسایشی ووڵاته‌كه له نێو ڕه‌وشی زیادبونی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسی و نهژادییهكان و توندوتیژی تیرۆرستان گرنگه.