وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر مووته‌كی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌سـتبكاته‌وه به
وتووێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی بزوتنه‌وه‌ی بێ لایه‌ن له مالیزیا، مه‌نوچه‌هر مووته‌كی گوتی ئێران ئاماده‌یه وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی بكات به بێ هیچ مه‌رجێـكی پـێشه‌كی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی مووته‌كی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وتووێژكه‌ره ئه‌وروپایی‌یه‌كان له كۆتایی ئاماده‌كردنی ئه‌و پـێـشـنیارانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌هۆیه‌وه ئێران قایل بكه‌ن ده‌ست له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانی هه‌ڵبگرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڤـیـیه‌نا كۆبـبنه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژكردنی زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕێبه‌رانی ڕوسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كردووه، به‌ڵام هیچ له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی ناكۆكـیـیه‌كان له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجـشه‌ممه ئاماده ده‌كه‌ن ڕووه‌و كه‌میـیه و ئه‌گه‌ری ڕێـكـكه‌وتن هه‌یه.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی تۆنی سنۆ پـێشـوازی له‌و پـێـشـنیاره‌ی ئێران كرد له گه‌ڕانه‌وه بۆ وتووێژه‌كان.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا پـێ باشه ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تـبكاته‌وه، به‌ڵام ڕوسیا وچین له دژی سه‌پاندنی سزا و به‌كارهێنانی هێزن.
گوته‌بێـژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لیو ژانچاو ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و پـێـشـنیارانه پـێویسـتیـیه‌كانی ئێران بۆ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئاشتیخوازانه به هه‌ند وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها داواشی له ئێران كردووه هاوكاری ته‌واوی ده‌زگای چاودێری ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.