ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێـك له گه‌ڕه‌كی مه‌نصور له به‌غدا سه‌رۆك
هۆزێـكی به‌ناوبانـگی عێراقـیـیان كوشـتووه، كه ناوی شێخ ئوسامه جه‌دعانه، له‌گه‌ڵ یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانیدا.
شێخ جه‌دعان به ئاشـكرا به‌ڵێنی دابوو له دژی یاخیبوان یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پارێزگای ئه‌نبار بدات، وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیـیان كردبوو به هێزێـك بۆ شه‌ڕكردن له دژی یاخیبوان.
له دواترین توندوتیژیش له به‌غدا، دوو بۆمبی لاڕێ 3 كه‌سی كوشتووه و 17 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
ئه‌م هێرشانه له كاتێـكدا دێت كه سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌لمالكی وتووێژی داخراو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌دات له دوا هه‌وڵی بۆ ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌زیرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری كه تا ئێستا سیاسـیـیه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه و سوونه له‌سه‌ری ڕێـك نه‌كه‌وتوون.