وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌مـدا ئاماژه‌مان پـێـدا به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه له‌گه‌ڵ یاسینی فه‌قێ سه‌عیدی شـاعیردا تایبه‌ت ده‌كرێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بنكه ڕۆشـنبیریـیانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردسـتاندا هه‌ن.
یاسینی فه‌قێ سه‌عید ئێسـتا سه‌رۆكی بـنكه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیری گه‌لاوێژه. ئه‌م بنكانه‌ش وه‌ك باسی لێـوه ده‌كرێت به‌شـداریـیان هه‌یه له پـێـكهێنانی زه‌میـنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕۆشـنبیری كوردی. وه‌لێ هاوكاتیش كه‌م نین ئه‌وانه‌ی گله‌وگازه‌نده‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ئه‌م بنكانه كارێـكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه نه بۆ ڕۆشـنبیرانی كورد و نه بۆ ڕۆشـنبیری كوردیش.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ئه‌م بابه‌ته‌ی كردۆته ته‌وه‌ری گفتوگۆكه‌ی به‌شی دووه‌م.
ده‌توانن گوێبیسـتی به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.