وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه
له له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران كۆبوونه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاتانه كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانیان كردووه، ده‌ڵێن وتووێژه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیارانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌درێت به‌هۆیه‌وه ئێران قایل بكرێت چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابگرێت، به‌ره‌وپـێش چووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا وتووێژه‌كانی به‌رز نرخاند. گوتیشی له ڕۆژانی داهاتوودا لایه‌نه‌كان له كاركردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
له واشـنتۆنیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس چاوی به محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم كه‌وت، وه وتووێژێـكی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌نده‌نی له‌گه‌ڵدا كردووه.
خانم ڕایس ده‌ڵێت ڕاسته كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌وپـێش چووه به‌ڵام به‌بێ ڕێـكه‌وتن كۆتایی پـێ هاتووه. ده‌شـڵێت مه‌سه‌له‌كه وتووێژی زیاتری ده‌وێت و له‌وانه‌شه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیر پـێویست بكات.
ئه‌لبه‌رادعیش له لایه‌ن خۆیه‌وه گوتی له‌و باوه‌ڕه‌دام كه بۆ ئێران زۆر گرنـگه ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێی ده‌خوازێت جێبه‌جێی بكات تا باوه‌ڕی پـێـبكرێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی له بنچینه‌وه ئاشتیخوازانه‌یه. گوتیشی پـێم وایه زۆر گرنگیشه بۆ ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستاندنه‌كان، وه بۆ مێزی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپـیـیه‌كان.
كاربه‌ده‌ستان وتووێژ له‌سه‌ر پـێشـنیاری بازرگانی و ته‌كنه‌لۆژی بۆ ئێران ده‌كه‌ن تا قایلی بكه‌ن كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له ئه‌گه‌ری سزادانه‌كانیش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئێران به پـێشـنیاره‌كانیان ڕازی نه‌بێت.