شاره‌زایانی ته‌ندروستی گشتی که ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی ته‌ندروستی جیهان بوون ده‌ڵێن ڤایرۆسی H5N1 زۆر به خێرایی له نێو باڵنده‌ی سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش داوای له ووڵاتان کردووه به خێرایی پلانه‌کانی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌یه ته‌واو بکه‌ن.
ئاژانسی ناوبراوی سه‌ر به ن. ی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌هۆی خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که له نێو باڵنده‌دا، مه‌ترسی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ پتر بوو‌ه.
ڕێکخه‌ری کاروباری ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان و مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان، ده‌یڤد ناباڕۆ ده‌ڵێت تووشبوونی مرۆڤ شتێکی ئاسان نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشداری ئه‌وه‌یدا که‌وا ئه‌و ڤایرۆسه توانای ده‌رکه‌وتنی له نێو مرۆڤدا هه‌یه و گوتی " ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه به ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاوببێته‌وه ئه‌وا ئه‌و کاته کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره له جیهاندا په‌یدا ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر به خێرایی ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بگرین و خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تا کوشنده‌یه ئاماده بکه‌ین. ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئاسایشی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه."
به پێی دوایترین ئاماره‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ، تاوه‌کو ئێستا 217 که‌س تووشی ڤایرۆسی H5N1بوو‌ه و له‌و کۆمه‌ڵه ته‌نها 123 یان گیانیان له ده‌ستداوه. زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له ئاسیا ڕوویانداوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌خۆشیه‌که بۆ ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بڵاوبووه‌وه.
ڕێکخه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه و هۆشدارییه‌کانی نه‌خۆشیه کوشنده‌کان له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، کیژی فوکودا ده‌ڵێت ئه‌نفلوه‌نزای کوشنده له هه‌موو چه‌رخێکدا به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو جار سه‌رهه‌ڵئه‌دات " ئێمه‌ش له ماوه‌یه‌کداین که ئه‌و مه‌ترسییه زیادی کردووه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده. ئه‌م ڤایرۆسه توانای به‌رگه‌گرتن و بڵاوبونه‌وه و توشبونی مرۆڤی هه‌یه. ئێستاش WHO ئه‌م ماوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له‌و باوه‌ڕه‌داین له قۆناغی سێهه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌داین که تیایدا ده‌بێت نمونه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه ببینین. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه تاوه‌کو ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ نه‌بینراوه."
دکتۆر فوکودا ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕێکخراوه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشداری له به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه، زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو‌ه و له ساڵ و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر که‌متر له 50 ووڵات پلانه‌کانی خۆئاماده‌کاریی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا زیاتر له 176 ووڵات به‌رنوسی ئه‌و پلانه یاخود ته‌واوی پلانه‌که‌یان ته‌واو کردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی میسریش، موسته‌فا ئه‌لگه‌به‌لی گوتویه‌تی ووڵاتانی به ڕسکان چووش سه‌ره‌ڕای که‌می سه‌رچاوه پێویسته‌کان تیایاندا، ده‌توانن کۆنترۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوێست له دژی ئه‌و مه‌ترسییه وه‌ربگرن. حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌که له میسر وه‌ک نمونه‌یه‌ک باسی کرد و گوتی میسر هه‌ر به ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له باڵنده‌و په‌له‌وه‌ڕو مرۆڤدا، ده‌ستی کرد به کوتانی هه‌زاره‌ها باڵنده و سه‌ربڕینی هه‌موو ئه‌و باڵنده و په‌له‌وه‌ڕانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌که بوون. وه‌زیری ته‌ندروستی میسری گوتیشی ڕاهێنان ڕێگایه‌كی زۆر کاریگه‌ره و له هه‌موو گرنگتره بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه کوشنده‌یه وه‌ک ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنێتی سه‌ربڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کان و ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنێتی ڕۆشنبیرکردنی خێزانه‌کان و ڕاهێنانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر چۆنێتی خۆپاراستنی خۆیان له‌و نه‌خۆشییه.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له میانه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا داوایان له ووڵاتان کرد سیسته‌مه‌کانی هۆشداری سه‌ره‌تایی به‌هێز بکه‌ن و توانایه‌کی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌م په‌تا کوشنده‌یه دابمه‌زرێنرێت و توێژینه‌وه زانستیه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هێز بکرێن تاوه‌کو ڤاکسینێکی نوێ و پێشکه‌وتوو دروست بکرێت.