هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێـبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له ئاكامی
بۆردومانـكردنی دوێنێ شه‌وی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ بنكه‌یه‌كی تاڵیبان له باشوری قه‌نده‌هار، 80 چه‌كداری تاڵیبان ده‌كوژرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه، فه‌رمانداری قه‌نده‌هار ئه‌سه‌دوڵا خالید گوتی له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان 16 هاوڵاتیش كوژراون و 15 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانستان، تامارا لۆرانس ڕایگه‌یاند گوندی عه‌زیزی كه شه‌وی ڕابوردوو هێرشه ئاسمانیـیه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌ر و نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای قه‌نده‌هاره‌وه دووره، ئه‌و گونده به قه‌ڵای تاڵیبان ده‌ناسرێت.
تامارا لۆرانس گوتیشی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرتانه ده‌كرێت كه باس له پـێوه‌بوونی خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌ن.
هاوكات ڕۆژی دووشه‌مه پـۆلیسی ئه‌فغانی ڕایگه‌یاند ته‌رمی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌لالی، فه‌رمانداری هه‌رێمی پاكتـیكا دۆزراوته‌وه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پـێشـوی پـۆلیسی هه‌مان هه‌رێم ڕفێندرابوون له هه‌رێمی غازنی.
شـایانی باسه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردووه‌وه هێرش و كاری توندوتیژی به سه‌خترین ماوه داده‌نرێت له‌و ده‌مه‌وه‌ی له ساڵی 2001 ه‌وه ڕژێمی تاڵیبان له‌كار خراوه.
هێرشه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی به هه‌زاران له سه‌ربازانی ئاشتیـپارێزی په‌یمانی ناتۆ بۆ ئه‌و وڵاته.