ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌دام حوسه‌ین له كاتی دادگایی كردنه‌كه‌یدا ده‌ستی به ده‌مه‌قاڵێ
كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگاكه پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان یه‌ك له پارێزه‌ره‌كانی سه‌دامیان كردبووه ده‌رێ.
له كاتی دانیشـتنه‌كه‌دا، سه‌دام ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ده‌ركردنی پارێزه‌ره لوبنانیـیه‌كه‌ی بوشرا خه‌لیل، كه یه‌كه‌م جاره ئاماده‌ی دانیشـتنه‌كانی دادگایی كردنه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه له‌وه‌ته‌ی له مانگی ڕابوردووه‌وه له هۆڵی دادگا ده‌ركرا. سه‌دام گوتبوی من سه‌رۆكی عێراقم و دادوه‌ر ڕه‌ئوف عبدولڕه‌حمانیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و پـێی ده‌ڵێت نه‌خێر تـۆ چـیتر سه‌رۆك نیت و ته‌نها که‌سێکیت که به‌رگری له خۆت ده‌که‌یت.
پاشان دادگا گوێی له قسه‌كانی زڕ برای سه‌دام، سـه‌بعاوی ئیبراهیم ئه‌لتكریتی گرت كه وه‌ك شایه‌تێـك به‌رگری له براكه‌ی به‌رزان ئه‌لتكریتی ده‌كرد.
شایانی باسه، سه‌دام له‌م دادگایی كردنه‌یدا له‌گه‌ڵ 7 كه‌سی دیكه به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی دادگایی ده‌كرێن، كه له ساڵی 1982 دا 148 كه‌سی شیعه‌ی خه‌ڵكی دوجێـلیان كوشتووه.