کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی و ئێرانی گه‌ڕێکی نوێی ئه‌و ووتوێژانه‌یان ده‌ست پێکردۆته‌وه که له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ڕاکێشانی بۆری گاز له ئێرانه‌وه بۆ پاکستان و هندستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ووتوێژانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه حه‌وت ملیار دۆلارییه ده‌کرێت، له ئیسلام ئاباد له نێوان وه‌زیری پترۆلیۆمی پاکستان ئه‌حمه‌د وه‌قار و جێگری وه‌زیری پترۆلیۆمی ئێران نه‌جاد حوسه‌ینیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ووتوێژه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تیشکیان خستبووه سه‌ر لایه‌نه ته‌کنیکی و یاساییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌ی بۆری گازه‌ی که درێژییه‌که‌ی 2700 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێرانه‌وه له دژی ئه‌م پرۆژه‌یه.
جێی باسه، ووتوێژکردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه ڕاوه‌ستاوه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیه‌ی له نێوان هندستان و پاکستان‌دا هه‌بووه.