یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه له سوریا ده‌گرێت له‌سه‌ر ده‌ستـگیركردنی ئه‌م دوایـیانه‌ی جودابیرانی وڵاته‌كه‌یان كه ده‌خوازن په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی له‌گه‌ڵ لوبناندا هه‌بێت.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا یه‌كێتی ئه‌وروپا نیـگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ته‌نگ پـێهه‌ڵچـنینی سوریا له داكۆكیـكه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ و بزاڤكارانی سیاسی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یانـنامه‌كه‌یاندا له سوریا ده‌خوازن ده‌سـتگیركراوه‌كان ئازاد بكات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ژماره‌یه‌ك بزاڤكارانی سیاسیـیان ده‌سـتگیر كرد كه یه‌كێـكیان پارێزه‌رێـكی ناوداره، دوای ئه‌وه‌ی نوسراوێـكیان مۆركردبوو تیایدا داوای په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌یان له‌گه‌ڵ لوبناندا كردبوو.
شایه‌نی باسه دوای كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشوی لوبنان، ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له ساڵی ڕابوردوودا، په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان سوریا و لوبنان تێـكچوو . كه‌سانێـكی زۆر كوشتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی حكومه‌تی سوریا. هاوكات كوشـتنه‌كه‌ی ئه‌لحه‌ریری خۆپـیـشاندانی ناڕه‌زایی زۆری لێـكه‌وته‌وه و له ئاكامدا له‌شـكری سوریا كه بۆ نزیـكه‌ی 30 ساڵ هێزه‌كانی له لوبناندا بوو، ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشت.